وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا شەهیدبوونی ھاووڵاتییەکی ووڵاتەکەی لە ھێرشەکانی ئێران بۆ سەر بنكە و بارەگاكانی حزبەكانی ڕۆژهەڵات لە ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاند..

پەیامی کورد   ...  وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا شەهیدبوونی ھاووڵاتییەکی ووڵاتەکەی لە ھێرشەکانی ئێران بۆ سەر بنكە و بارەگاكانی حزبەكانی ڕۆژهەڵات لە ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاند..

ڕۆیتەرز: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە یەکێک لە شەهیدەکانى هێرشە تیرۆریستییەکەى کۆمارى ئیسلامى بۆ سەر حزبە کوردییەکانى ڕۆژهەڵات هاووڵاتی ئەمریکی بووە

ڤیدانت پاتێل جێگری ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە، پشتڕاستى کردووەتەوە کە:

عومەر مەحموودزادە (ناسراو بە چیچۆ)، هەڵگرى پاسپۆرتى ئەمریکى و هاووڵاتى ئەو ووڵاتە بووە.

چیچۆ لە هێرشە مووشەکییەکەی کۆمارى ئیسلامى شەهید بووە.

چیچۆ پێشمەرگەى حیزبی دیموکراتى کوردستانى ئێران بوو کە لە قەڵاى دیموکرات و بە هۆى مووشەکەوە شەهید بوو.


ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە