وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا : مۆسکۆ هۆشداری دەداتە سیئۆل سەبارەت بە ناردنی چەکی کوشندە بۆ کیێڤ

پەیامی کورد   ...   وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا : مۆسکۆ هۆشداری دەداتە سیئۆل سەبارەت بە ناردنی چەکی کوشندە بۆ کیێڤ

ماریا زاخارۆڤا ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، مۆسکۆ هۆشداری دەداتە سیئۆل لە کردەوەی بەپەلە، لەوانە ئەگەری ناردنی چەکی کوشندە بۆ کیێڤ، کە ڕەنگە ببێتە هۆی "دەرئەنجامە قەرەبوو نەکراوەکان" بۆ پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و کۆریای باشوور.
بە پێی ڕاپۆرتی سپۆتنیک، زاخارۆڤا ڕایگەیاند : ئێمە دەمانەوێت کۆریای باشوور ئاگادار بکەینەوە لە کردەوەی بەپەلە کە دەتوانێت لێکەوتەی قەرەبوو نەکراو بۆ پەیوەندییەکانی ڕووسیا و کۆریای باشوور بەدوای خۆیدا بهێنێت.
بە ووتەی ناوبراو، ڕووسیا چاودێرێکی بێ باکانە نابێت لە گەیاندنی چەک و کەرەستەی کۆریای باشوور بۆ ئۆکراین .
ڕووسیا پێی وایە ناردنی چەک بۆ ئۆکراین ڕێگری دەکات لە چارەسەرکردنی ململانێکان و ڕاستەوخۆ ووڵاتانی ناتۆ ڕادەکێشێتە ناو ململانێکانەوە و "یاری بە ئاگر" دەکات. سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئاماژەی بەوەدا کە هەر بارێک کە چەکی تێدابێت بۆ ئۆکرانیا دەبێتە ئامانجێکی شەرعی بۆ ڕووسیا. بە وتەی ناوبراو، ئەمریکا و ناتۆ نەک تەنها بە دابینکردنی چەک، بەڵکوو بە مەشقپێکردنی کارمەندانی سەربازی لە ئینگلتەرا، ئاڵمانیا، ئیتاڵیا و ووڵاتانی دیکە، ڕاستەوخۆ بەشدارن لەو ململانێیەدا. کرێملین ڕایگەیاندووە کە پەمپکردنی ئۆکرانیا بە چەک لە ڕۆژئاواوە یارمەتی دانوستانەکان نادات و کاریگەری نەرێنی دەبێت.


ئەم بابەتە 27700 جار خوێندراوەتەوە