وەزارەتی دەرەوە و بەرگری ئاڵمانیا لە ناڕەزایەتی به هەڵسووکەوتی ئیلۆن ماسک ماڵئاوایی له تۆڕی ئێکس دەکەن
پەیامی کورد ... وەزارەتی دەرەوە و بەرگری ئاڵمانیا له ناڕەزایەتی به هەڵسووکەوتی ئیلۆن ماسک ماڵئاوایی له تۆڕی ئێکس دەکەن
وەزارەتەکانی دەرەوە و بەرگری ئەڵمانیا ڕۆژی چوارشەممە ڕایانگەیاند کە لە ڕادەبەدەر ناڕازین لە ڕەوتەکانی ئەم دواییەی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس کە پێشتر بە تویتەر ناسرابوو و چیتر لەسەر ئەو پلاتفۆرمەی خاوەندارییەتی ئیلۆن ماسک درێژە بە چالاکییەکانیان نادەن.
ئیلۆن ماسک بە دەستوەردان لە سیاسەتی ئەورووپا تۆمەتبار کراوە. کارەکانی ئەم دواییەی بریتین لە داوای دوورخستنەوەی کیر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، سووکایەتیکردن بە ئۆلاف شوڵتز، ڕاوێژکاری ئاڵمانیا بە "گەمژەی ناکارامە" و پشتیوانیکردنی پارتی بەدیل بۆ ئاڵمانیای ڕاستڕەوی تووندڕەو.
ماسک کە دەوڵەمەندترین کەسی جیهانە، لە پۆستەکانیدا ڕەخنەی لە پرسەکانی وەک کۆچبەری گرتووە و بە مەترسی لەسەر ئایندەی ووڵاتانی ئەورووپا ناوی بردووە.
بەڵام هیچ کام لە هەردوو وەزارەتەکەی ئاامانیا ڕاستەوخۆ باسیان لە لێدوانەکانی ماسک و چالاکییەکانی ئەم دوایی یە نەکرد، لەنێویاندا چاوپێکەوتنێکی ڕاستەوخۆی لەگەڵ ئەلیس ڤایدێل سەرۆکی ڕێکخراوی ئەڵتەرناتیڤ بۆ ئاڵمانیا لە تۆڕی ئێکس ئەنجامدا.
ووتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئاڵمانیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە سیاسەتە نوێیەکانی حکوومەتی بەرلین وتی: ئێمە لە ڕەوتەکانی ئەم دوایی یەی ئەم پلاتفۆرمە ناڕازین. ئاماژەی بەوەشکردووە، لەکاتێکدا ڕەنگە بەردەوام بین لە ووڵامدانەوەی دەنگۆ و زانیاری هەڵە لەسەر ئێکس، بەڵام لەمەودوا واتس ئەپ (خاوەندارێتی مێتا) بۆ پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانمان بەکاردەهێنین”.
ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمانیا هەروەها ڕایگەیاند، وەزارەت بەردەوام چاودێری چالاکییەکانی پلاتفۆرمە جیاوازەکان و گفتوگۆکانی دەورووبەریان دەکات. ئاماژەی بەوەشکرد، لەبەر ئەم هۆکارە بڕیاریانداوە بوونی خۆیان لەسەر پلاتفۆرمی بلوسکای سەرهەڵدەدات بەهێز بکەن.
لەوەتەی ئیلۆن ماسک لە ساڵی ٢٠٢٢ تویتەری کڕیوە و ناوی گۆڕیوە بۆ X، زۆرێک لە کەسایەتی و دامەزراوە و زانکۆ و کۆمپانیا و ڕێکخراوەکان لە سەرانسەری جیهان بڕیاریان داوە ئەو پلاتفۆرمە جێبهێڵن. بەڵام بەڕێوبەرانی ئێکس بانگەشەی ئەوە دەکەن کە لەم ماوەیەدا ژمارەی بەکارهێنەرانی ئەم تۆڕە زیادی کردووە.
لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا، زیاتر و زیاتر لە زانکۆ و پەیمانگای توێژینەوە لە ئاڵمانیا و بەریتانیا وازیان لەم تۆڕە هێناوە و لەبری ئەوە ڕوویان لە تۆڕی بلوو سکای کردووە.
ئەم بابەتە 75 جار خوێندراوەتەوە