وەزارەتی ناوخۆی عێراق : به قاچاخ بردنی نەوت بە ڕێژەی 98% کەمی کردووە
پەیامی کورد ... وەزارەتی ناوخۆی عێراق : به قاچاخ بردنی نەوت بە ڕێژەی 98% کەمی کردووە
ووتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، قاچاغچییەتی نەوت بەڕێژەی 98% كەمبووەتەوە و هیچ سه‌رپێچییه‌كی بۆری نه‌وت له پارێزگاكان تۆمار نه‌كراوه، دەشڵێت، " 116 تانكه‌ر و دوو ملیۆن و 610 هەزار لیتر لە به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوە".
میقداد میری، ووتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەێندراوێكدا بڵاویكردەوە، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی وزه بۆ مانگی (كانونی دوەم/1)ی 2025 ده‌ستی به‌سه‌ر 116 تانكه‌ری سه‌رپێچیكار و ده‌ست به‌سه‌ر دوو گه‌راج دا گرتوە.
ئاماژەی بەوەش كرد، 152 كه‌سیان ده‌ستگیركردوە كه تۆمه‌تبارن به قاچاخبردنی مادده‌ی وه‌رگیراوی نه‌وت، هەروەها بڕی دوو ملیۆن و 610 هەزار لیتر لە به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوە.
بەگوێرەی ڕاگەێندراوەكە، قاچاغچییەتی نەوت بەڕێژەی 98% كەمبووەتەوە و هیچ سه‌رپێچییه‌كی بۆری نه‌وت له پارێزگاكان تۆمار نه‌كراوه.
ئەم بابەتە 57 جار خوێندراوەتەوە