وەزارەتی ناوخۆ ئەم کەسانە دەداتە دادگا

پەیامی کورد    ...   وەزارەتی ناوخۆ ئەم کەسانە دەداتە دادگا

وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "هەر کەسێک ڤیدیۆی تەقەکردن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بکاتەوە دەدرێتە دادگا.

د. هێمن میرانی، بەڕێوبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند: "هەر کەسێک ڤیدیۆی تەقەکردن لە تیک تۆک و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دیکە بڵاو بکاتەوە، لەلایەن داواکاری گشتی سکاڵای لەسەر تۆمار دەکرێت و دەدرێتە دادگا."

ئه‌و به‌رپرسه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ ووتیشی: "بەسەدان کەس لەسەر ئەوەی چەکی بێ مووڵەتیان لابووە، پێ بژاردنی دارایی (غەرامە) و بەندکراون و کەیسەکانیان لای دادگایە."


ئەم بابەتە 26463 جار خوێندراوەتەوە