وەزیرانی دەرەوەی سەعوودیە و جەزائیر ڕاوێژکارییان سەبارەت بە پێشهاتەکانی ناوچەکە ئەنجام دا
پەیامی کورد ... وەزیرانی دەرەوەی سەعوودیە و جەزائیر ڕاوێژکارییان سەبارەت بە پێشهاتەکانی ناوچەکە ئەنجام دا
وەزیرانی دەرەوەی سەعوودیە و جەزائیر لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سەعوودیە ڕۆژی یەکشەممە لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ ئەحمەد عەتاف وەزیری دەرەوەی جەزائیر قسەی کرد.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەلخەلیج ئۆنلاین، لەم پەیوەندییەدا پێداچوونەوە بە دوایین پێشهاتەکانی دۆخی ناوچەکە و ئەو هەوڵانە کرا کە لە بەرامبەردا دراون.
بن فەرحان پێشتر لە ناوەڕاستی مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٥دا ڕاوێژکاری سەبارەت بە پێشهاتەکانی ناوچەکە کردبوو.
پەیوەندییەکانی سەعوودیە و جەزائیر لەم دواییانەدا بە ئامانجی چەسپاندنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان گەشەسەندنی زیاتر بوون لە ئاستە بەرزەکاندا.
جەزائیر و سەعوودیە پەیوەندییەکی مێژوویی بەهێز و قووڵیان هەیە و توانای ئابووری گەورەیان هەیە.
ئەم بابەتە 52 جار خوێندراوەتەوە