وەزیری ئەوقاف : ڕێگە بە ئەم کارە نادەین

پەیامی کورد   ...   وەزیری ئەوقاف : ڕێگە بە ئەم کارە نادەین

پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئائینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە دروستکردنەوەی مزگەوتی گەورەی ناحیەی ڕزگاری لە سنووری قەزای کەلار پەیامێکی بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامی وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی.

دەربارەی درووستکردنەوەی مزگەوتی گەورەی ناحیەی ڕزگاری لە سنووری قەزای کەلار، دوای گفتوگۆکردن لەگەڵ بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، دەمانەوێت جەخت لەوەبکەینەوە و خەڵکی خۆشەویستی دەڤەرەکە دڵنیا بکەینەوە، کە بەھیچ جۆرێک ڕێگە نادەین ئەم کارە ئەنجام بدرێت و ھیچ بەشێکی زەوی مزگەوت بۆ کاری بازرگانی بەکار بھێندرێت.

د.پشتیوان سادق

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی

٢٣-١-٢٠٢٥


ئەم بابەتە 117 جار خوێندراوەتەوە