وەزیری بەرگری ئیسرائیل : جۆلانی عەباکەی داکەند و عەزییەکی لەبەر کرد و بە ڕووخسارێکی بێگەردەوە دەرکەوت
پەیامی کورد ... وەزیری بەرگری ئیسرائیل : جۆلانی عەباکەی داکەند و عەزییەکی لەبەر کرد و بە ڕووخسارێکی بێگەردەوە دەرکەوت
ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل، بە ئاماژەدان بەو کۆمەڵکوژییانەی کە لەلایەن توخمەکانی جۆلانی دژ بە عەلەوییەکان لە سووریا ئەنجامدراون، ڕایگەیاند : جۆلانی عەباکەی داکەند و عەزییەکی لەبەر کرد و بە ڕووخسارێکی بێگەردەوە دەرکەوت. ئێستا ماسکەکەی لابردووە و ڕووخساری ڕاستەقینەی خۆی دەرخستووە:
تیرۆریستێکی جیهادی لە قوتابخانەیەکی ئەلقاعیدە کە تاوان دژی خەڵکی سڤیل ئەنجام دەدات.
ئیسرائیل خۆی لە هەر هەڕەشەیەکی سووریا دەپارێزێت. ئێمە لە ناوچە پارێزراوەکان و لەسەر چیای حەرمون دەمێنینەوە و بەرگری لە شارەکانی جۆلان و جەلیل دەکەین.
ئێمە باشووری سوریا بە مەدەنی و دوور لە هەڕەشە دەهێڵینەوە و بەرگری لە دانیشتوانی دروز دەکەین کە لەوێ دەژین.
ئەم بابەتە 38 جار خوێندراوەتەوە