وەزیری بەرگری ئیسرائیل: هێرش بۆ سەر سیستەمە بەرگرییەكانی ئێران ، دامەزراوه ئەتۆمییەکانی ئەم ووڵاتەی زیاتر لاواز کرد

پەیامی کورد   ...   وەزیری بەرگری ئیسرائیل: هێرش بۆ سەر سیستەمە بەرگرییەكانی ئێران ، دامەزراوه ئەتۆمییەکانی ئەم ووڵاتەی زیاتر لاواز کرد

ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل، هێرشی ئاسمانی ئەم دواییەی ئەم ووڵاتەی بۆ سەر سیستمەکانی بەرگری ئاسمانی کۆماری ئیسلامی بە هەنگاوێکی کاریگەر بە ئاراستەی زیادکردنی لاوازی دامەزراوەکانی ئێرانی لە ناوبرد.

ناوبراو لە دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی ئەرتەشی ئیسرائیل جەختی لەوە کردەوە کە ئەمڕۆ ئێران لە هەموو کاتێک زیاتر بەرەوڕووی زیانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی بووە و ئەمەش زیاتر لە گرینگترین ئامانج کە بریتییە لە نەهێشتنی مەترسی لەناوچوونی ئیسرائیل، نزیكترمان دەكاتەوە.


ئەم بابەتە 120 جار خوێندراوەتەوە