وەزیری بەرگری ئیسرائیل : هەفتەی ڕابردوو سەختترین هەفتەی مێژووی حیزبۆڵڵا بوو
پەیامی کورد ... وەزیری بەرگری ئیسرائیل : هەفتەی ڕابردوو سەختترین هەفتەی مێژووی حیزبۆڵڵا بوو
یوئاڤ گالانت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل سەبارەت بە هێرشەکەی سەر بەیرووت و كوژرانی سەرکردەکانی حیزبۆڵڵا ووتی: هەفتەی ڕابردوو سەختترین هەفتەی مێژووی حیزبۆڵڵا بوو.
وەزیری بەرگری ئیسرائیل جەختی لەوە کردەوە کە ئامانج لەم ئۆپراسیۆنانە گەڕانەوەی دانیشتووانی باکووری ئیسرائیلە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و هەروەها و بەرقەرارکردنی ئاسایشی سەقامگیر لەم ناوچەیەدایە.
گالانت چەندین جار جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەم جۆرە ڕێوشوێنانە پێویستن و بەردەوامیش دەبن لە بەرپەرچدانەوەی ئەو هەڕەشانەت حیزبۆڵڵا درووستی دەکەن.
بە ووتەی ناوبراو، سوپای ئیسرائیل پابەندە بە بڕیارەکەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی چالاکییە سەربازییەکانی حیزبۆڵڵا لە لوبنان.
ئەم بابەتە 51736 جار خوێندراوەتەوە