وەزیری بەرگری ئێران : ئەگەر ئیسرائیلی یەکان ووڵام بدەنەوە، بە دڵنیایی یەوە قۆناغەکانی داهاتووی کردەوەکانمان چڕتر دەبن
پەیامی کورد ... وەزیری بەرگری ئێران : ئەگەر ئیسرائیلی یەکان ووڵام بدەنەوە، بە دڵنیایی یەوە قۆناغەکانی داهاتووی کردەوەکانمان چڕتر دەبن
ئەمیر ناسرزادە ووتی : ئەگەر بوێری و دەستدرێژی لە لایەن ئیسرائیلی یەکانەوە هەبێت، ووڵامێکی یەکلاکەرەوەمان دەبێت و لە شەپۆلەکانی داهاتوودا بەهێزتر هەڵسوکەوت دەکەین.
ئەمیر عەزیز ناسرزادە، وەزیری بەرگری کۆماری ئیسلامی ئێران، لە وتووێژێکدا لەگەڵ تۆڕی خەبەر، لە پەیوەندی لەگەڵ هێرشی مووشەکی سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی بۆ سەر ئامانجە سەربازییەکان لە ئیسرائیل ووتی: ماوەیەکی زۆر لەو کاتەوە تێپەڕیوە خەڵک و تەنانەت نوێنەرانی ئازیزمان لە پەرلەمان داوای ووڵامێکی لەو شێوەیەیان لێکردووین .
لە درێژەی قسەکانیدا ووتی : سوپاس بۆ خوا ئەم ئۆپراسیۆنە ژیرانە و زیرەکانە بە دیزاینێکی زۆر ئاڵۆزەوە بە سەرکەوتنی تەواو ئەنجامدرا. لەم ئۆپراسیۆنەدا مووشەکەکانمان بە پێی سیستەمی بەرگری خۆیان ئاراستە کران و ئێمە زۆر سەرکەوتوو بووین و ئامانجە ئۆپراسیۆن و هەواڵگرییەکان بە باشی لەم هێرشەدا بەدیهاتن.
ئەمیر ناسرزادە ووتی: ئەم ئۆپراسیۆنە ڕەوا و بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان بوو. ئەگەر ئیسرائیلی یەکان بوێرن، بە دڵنیاییەوە قۆناغەکانی داهاتووی چالاکییەکانمان زۆر چڕ دەبنەوە و شاهیدی جۆراوجۆری پێشکەوتووتر لە مووشەک و هێرشەکانمان دەبن.
سەبارەت بە شەپۆلەکانی داهاتووی ئۆپراسیۆنەکەمان ووتی : ئەم ئۆپراسیۆنە دژە ئۆپراسیۆنێک بوو بۆ کوشتنی شەهید ئیسماعیل هەنیە لە تاران، بەڵام ئەگەر زایۆنیستەکان وەڵام بدەنەوە، ئەگەری زۆر هەیە کە ئێمە کاردانەوەی زۆر تووندترمان هەبێت.
لە کۆتایی دا ووتی: ئۆپراسیۆنی ئەمڕۆ بەشێکی بچووک بوو لە توانای ئێمە و بەشێکی زۆری توانای مووشەکیمان بەکارنەهێنا. ئەگەر بوێری و شەڕئەنگێزی درووست ببێت، ووڵامێکی یەکلاکەرەوەمان هەیە و لە شەپۆلەکانی داهاتوودا بەهێزتر مامەڵە دەکەین.
ئەم بابەتە 37811 جار خوێندراوەتەوە