وەزیری بەرگری بەریتانیا دەستی لە کار کشاندەوە

پەیامی کورد   ...  وەزیری بەرگری بەریتانیا دەستی لە کار کشاندەوە

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە کایەی سیاسی بەریتانیاوە بڵاوکراونەتەوە، بن ڤاڵاس وەزیری بەرگری بەریتانیا دەست لەکارکێشانەوەی لە پەرلەمان ڕاگەیاند.

بەگوێرەی زانیارییەکان، بن ڤاڵاس، وەزیری بەرگری بەریتانیا ڕایگەیاند، لە هەڵبژاردنی داهاتوودا نابێتە کاندید بۆ پەرلەمان.

بن ڤاڵاس لێدوانێکی سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی ووڵاتەکەی دا کە لە ووڵاتەکەدا بەڕێوەدەچێت. وەزیر ڤاڵاس ڕایگەیاند کە بەشداری پەرلەمان ناکات لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا کە لە بەریتانیا بەڕێوەدەچێت و هەروەها دەست لە ئەرکی وەزاری خۆی لە کابینەی نوێ دەکێشێتەوە.

پێشبینی دەکرێت لە ماوەی ١٨ مانگی داهاتوودا هەڵبژاردنی گشتی لە بەریتانیا ئەنجام بدرێت. لەو ووڵاتەی کە ڕیشی سۆناک سەرۆک وەزیرانە، بڕیارە لە مانگی ئەیلول گۆڕانکاری لە کابینەیەکی نوێدا بکرێت.


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە