وەزیری بەرگری بەریتانیا هۆکاری دوورخرانەوەی سێرگی شۆیگۆ بەم شێوەیە ڕادەگەێنێت

پەیامی کورد   ...   وەزیری بەرگری بەریتانیا هۆکاری دوورخرانەوەی سێرگی شۆیگۆ بەم شێوەیە ڕادەگەێنێت

گرانت شاپس، وەزیری بەرگری بەریتانیا ڕایگەیاند، هاوتا ڕوسییەکەی سێرگی شۆیگو کە لەلایەن ڤلادێمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیاوه‌ لە پۆستەکەی دوورخرایەوە، بەرپرسیارە لە کوژرانی زیاتر ٣٥٥ هەزار سەربازی ووڵاتەکی لە شه‌ڕی ئۆكراین .

گرانت شاپس لە پلاتفۆڕمی ئێکس نووسیویەتی، "شۆیگو لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی نایاسایی لە ئۆکراین زیاتر لە ٣٥٥ هەزار قوربانی لە نێو سەربازەکانیدا و ئازارێکی زۆری لەناو هاووڵاتیانی مەدەنیدا درووستکردوە".                                                          ئاماژەی بەوەش کرد، ڕووسیا پێویستی بە وەزیرێکی بەرگری هەیە کە بتوانێت ئەو میراتە کارەساتبارە هەڵبوەشێنێتەوە و کۆتایی بە لەشکرکێشییەکە بهێنێت، بەڵام تەنها شتێک کە ده‌بینرێت بووکەڵەیەکی دیكه‌ی پووتین ە.


ئەم بابەتە 51367 جار خوێندراوەتەوە