وەزیری بەرگری فەڕەنسا سەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دەکات
پەیامی کورد ... وەزیری بەرگری فەڕەنسا سەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دەکات
سێباستیان لێکۆرنۆ وەزیری بەرگری فەڕەنسا ئەمڕۆ سێشەممە یان سبەی سەردانی هەرێمی کوردستان و لەگەڵ مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە. سەردانەکەی وەزیری فەڕەنسا لە لایەن ماڵپەڕی لۆفیگارۆی فەڕەنسییەوە ڕاگەێندرا.
بە پێی ڕاگەیاندنی ماڵپەڕەکە؛ وەزیری بەرگری فەڕەنسا سەردانی هەردوو هەرێمی کوردستان و سەربازانی ناتۆی فەڕەنسا لە عێراق دەکات.
هەروەها وەزیر لێکۆرنۆ لەگەڵ مەسعوود بارزانی، سەرۆکی کوردستان لە کوردستان کۆدەبێتەوە. پرسی ئاسایش و سەقامگیری لە پرسەکانی سەردانەکەدان.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە