وەزیری تەندرووستی هەرێم و عێراق ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان خستەڕوو

پەیامی کورد   ...  وەزیری تەندرووستی هەرێم و عێراق ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان خستەڕوو

هەردوو وەزیری تەندرووستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و وەزیری تەندرووستی عێراقی فیدراڵ كۆبوونەوە و رایانگەیاند، لە كۆبوونەوەكە باس لە كێشەكانی كەمی دەرمان و چارەسەری كراوە.

 ڕۆژی هەینی سامان بەرزنجی وەزیرانی تەندرووستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە كۆبوونەوەكەدا لەگەڵ وەزیری تەندرووستی عێراق باسی لە خزمەتگوزاری تەندرووستی نێو كەمپی ئاوارەكان و پڕۆژە تەندروستییەكان و بیمەی تەندروستی و شێوازی بەڕێوەبردنی نەخۆشخانەكانیان كردووە.

هەروەها ووتی، لە كۆبوونەوەكەدا، پرسی كوالێتی دەرمان و كۆنترۆڵكردنی دەرمانی كەرتی تایبەت و دابینكردنی بوودجە بۆ كەرتی تەندرووستی هەرێم و ناردنی دەرمان و كەرەستەی پزیشكیان لەلایەن عێراقەوە باس كرا، چوونكە هەر دەرمانێك بۆ پاریزگاكانی عێراق بهێندرێت پشكی هەرێمیشی تێدا دەبێت.

دواتر سڵح مەهدی وەزیری تەندرووستی عێراق ووتی، لە سەرجەم پارێزگاكان كێشەی كەمی دەرمان هەیە و لە هەوڵدان بۆ دابینكردنی دەرمان بۆ هەرێم.

روونی كردەوە، لەسەر داوای موحەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق چاكسازی زۆر كراوە لە كەرتی تەندرووستیدا بەتایبەت لە كەرتی تایبەتدا كە نەخۆشخانە و دەرمانخانە و نۆرینگە تایبەتەكان دەگرێتەوە و بەردەوام دەبێت.


ئەم بابەتە 12020 جار خوێندراوەتەوە