وەزیری تەندرووستی : KDP سەكۆیەك بووە بۆ هۆشیاری و ڕۆشنبیری تەندرووستی
پەیامی کورد ... وەزیری تەندرووستی : KDP سەكۆیەك بووە بۆ هۆشیاری و ڕۆشنبیری تەندرووستی
د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندرووستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ۱٤ ساڵەی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوبەر و ستاف و کارمەندانی ماڵپەڕی KDP دەکات.
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندرووستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە پەیامەکەیدا بەبۆنەی ١٤ ساڵەی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمی پارتی دەڵێت: ماڵپەڕی پارتی 14 ساڵە خزمەت دەكات، بەتایبەتی لەم ساڵانەدا سۆشیال میدیای ڕۆڵ و پێگەی خۆی لە كۆمەڵگادا كردووەتەوە، لە ماڵپەڕ و پەیجە هەرە سەركەوتووەكان بووە، بەگشتی نیشتمانییانە كاری لەسەر درووستكردنی خۆشەویستی و ئینتیما كردووە بۆ نیشتمان.
سامان بەرزنجی دەڵێ، لەمێژە لەناو سێكتەری تەندروستی كار دەكەم، بەردەوام ماڵپەڕی فەرمی پارتی، سەكۆیەك بووە بۆ هۆشیاری و ڕۆشنبیری تەندرووستی بۆ هاووڵاتیان، دەزگایەكە بەڕاستگۆیی و دوور لە درووستكردنی نائومێدی و ترساندن و فۆبیا هەواڵەکان دەگەیەنێت.
هاوکات بەرزنجی ووتیشی، شانازی بەوەوە دەكەم یەكێك لەو ماڵپەڕانە بووە، بە دەرگا و دەرەجەیەكمان زانیوە بۆ ئەوەی بگەین بە پەیوەندی نێوان هاووڵاتی و سێكتەری تەندرووستی، دەستخۆشی لە دەستەی بەڕێوەبردن و كارمەند و پەیامنێرەكانی دەكەین، بەهیواین ئەم ماڵپەڕە زیاتر پەرە بە كارەكانی بدات، ئێمەش وەك وەزارەتی تەندرووستی بەردەوام لەگەڵیان دەبین و پاڵپشتییان دەكەین، هیوادارین ماڵپەڕ و پەیجەكانی تریش لاسایی ماڵپەڕی فەرمی پارتی بكەنەوە، لە گەیاندنی ڕاستی هەواڵەكان و درووستكردنی ئینتیمای نیشتمانی و درووستكردنی متمانە بە سێكتەری تەندرووستی و گەیاندنی ڕاستییەكان وەك خۆی.
ئەم بابەتە 62 جار خوێندراوەتەوە