وەزیری دەرەوەی ئوردن : سەفەرم بۆ تاران بۆ پێشگرتن لە تەشەنەسەندنی زیاتری گرژییەکان بوو
پەیامی کورد ... وەزیری دەرەوەی ئوردن : سەفەرم بۆ تاران بۆ پێشگرتن لە تەشەنەسەندنی زیاتری گرژییەکان بوو
وەزیری دەرەوەی ئوردن لە پەیامێکدا سەبارەت بە هۆکاری سەفەرکردنی بۆ ووڵاتی ئێران ڕایگەیاند : ئەو سەفەرەم بۆ تاران بۆ پێشگرتن لە تەشەنەسەندنی زیاتری گرژییەکان بوو.
ئوردن نابێتە مەیدانی شەڕ بۆ هیچ لایەنێک.
ئێمە لەگەڵ ئێران و ئیسرائیل جەختمان لەوە کردەوە کە ڕێگە نادەین ئاسمانی خۆمان کەڵک وەربگیرێت.
ئێمە ئێران و ئیسرائیلمان ئاگادار کردەوە کە هەر ئامانجێک لە ئاسمانی ئوردن دا بێت دەیخەینە خوارەوە.
کەسانێک هەن کە هەوڵی شێواندنی هەڵوێستی ئوردن دەدەن سەبارەت بە پرسی فەلەستین.
هیچ جیاوازییەک لە نێوان هەڵوێستی فەرمی و گشتی بەرامبەر بە فەلەستین نییە.
ئێمە توانای پاراستنی خۆمان هەیە و ئوردن سەلامەتە.
ئەم بابەتە 12162 جار خوێندراوەتەوە