وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا : ناتوانین ڕێگە بە کیێڤ بدەین مۆسکۆ بۆردومان بکات.

پەیامی کورد   ...   وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا : ناتوانین ڕێگە بە کیێڤ بدەین مۆسکۆ بۆردومان بکات.

ئەنتۆنیۆ تاجانی، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کۆریێر دێلا سێرا ڕایگەیاند: ڕێڕەوی ئێمە ناگۆڕێت، دەنگدان لە پەرلەمانی ئەورووپا هیچ دەسەڵاتێکی یاسایی نییە، ئەمریکییەکانیش گڵۆپی سەوزیان بۆ بەکارهێنانی چەکی ڕۆژئاوایی لە ڕووسیا هەڵنەکرد. " ناتوانین ڕێگە بە کیێڤ بدەین مۆسکۆ بۆردومان بکات.

ئاماژەی بەوەش کرد، پێش هەڵبژاردنەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، دەرفەتێک دەبینێت بۆ ڕێوشوێنی چارەسەرکردنی کێشەکانی ئۆکراین ، بەڵام دوو مانگ کاتێکی زۆر کەمە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە تەواوی.


ئەم بابەتە 53922 جار خوێندراوەتەوە