وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل : ئێران نابێت دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات

پەیامی کورد    ...   وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل : ئێران نابێت دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات

گیدئون ساعر، وەزیری دەروەی ئیسرائیل، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی بانەمەڕی ١٤٠٤، لە کاردانەوە بە چوارەمین خولی دانووستانی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا لە مەسقەتی پایتەختی عوممان، کۆماری ئیسلامی بە "مەترسیدارترین ڕێژیمی جیهان" وەسف کرد و جەختی لەوە کردەوە کە نابێت ئەو ووڵاتە لە هیچ بارودۆخێکدا دەستی بە چەکی ئەتۆمی ، کە بە "مەترسیدارترین چەك" ناوی برد چەک لە جیهاندا، بگات."

ساعر لە درێژەدا خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی دامەزراوەکانی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران بوو و ووتی : کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێ بەبڕیارانە پێش بە هەر پێشکەوتنێکی ڕێژیمی ئێران بۆ بەدەست هێنانی چەکی ئەتۆمی بگرێت.


ئەم بابەتە 40 جار خوێندراوەتەوە