وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل و ئیلهام ئەحمەد پەیوەندییەکی تەلەفۆنی یان ئەنجامدا
پەیامی کورد ... وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل و ئیلهام ئەحمەد پەیوەندییەکی تەلەفۆنی یان ئەنجامدا
میدیا ئیسرائیلییەکان ڕایانگەیاند، گیدیۆن سار وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئێلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجامداوە.
میدیاکانی ئیسرائیل ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان گیدیۆن سار وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل و ئێلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایان بڵاوکردەوە.
ڕۆژنامەی “ئیسرائیل هوم”ـی ئیسرائیلی بە پشت بەستن بە زانیاری بەرپرسانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی وورد لە نێوان گیدیۆن سار، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل و ئێلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی دیموکراتیکی ڕۆژئاوا و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجامدراوە.
به پێی ڕۆژنامەکە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا باس له پێشهاتەکانی ناوچەکه کراوە، هەروەها ڕۆژنامەی ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئیلهام ئەحمەد سەبارەت بە پێشێلکردنی مافەکان و کوشتنی هەڕەمەکی و دەستبەسەرکردنی کوردان لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی سووریاوە زانیاری وردی ڕاگەیاندووە.
هەروەها گیدیۆن سار وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە پەیوەندییەکەدا ڕایگەیاندووە؛ لە هەموو دیدارە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ هاوتاکانی لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی دا نیگەرانییەکانی خۆی سەبارەت بە دۆخی گەلی کورد لە ڕۆژئاوا بەرز کردووەتەوە.
ئەم بابەتە 108 جار خوێندراوەتەوە