وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل : پێویستی بوونی دەستەبەرکردنی ئاسایشی کەمینەی کورد لە سووریا
پەیامی کورد ... وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل : پێویستی بوونی دەستەبەرکردنی ئاسایشی کەمینەی کورد لە سووریا
دوای کۆتاییهاتنی دیکتاتۆرییەتی بەشار ئەسەد، گیدئۆن ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە هەژماری X ی خۆیدا ڕایگەیاند کە گفتوگۆیەکی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی چیک سەبارەت بە دۆخی سووریا کردووە.
ساعر جەختی لە گرینگی دەستەبەرکردنی ئاسایشی کورد لە سووریا کردەوە و ئاماژەی بەوەش کرد، کوردەكان تا ئێستاش لەگەڵ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشەكاندان.
هەروەها باسی لەوە کرد کە کورد ئازایانە لە دژی داعش شەڕیان کردووە و پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە بەرامبەر هەڕەشەی ئیسلامی تووندڕەودا پشتیوانیان بکات.
ئەم بابەتە 104 جار خوێندراوەتەوە