وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل پەیامێکی گرینگ سەبارەت بە ئەردۆغان ڕادەگەێنێت
پەیامی کورد ... وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل پەیامێکی گرینگ سەبارەت بە ئەردۆغان ڕادەگەێنێت
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل سەبارەت بە هەڕەشەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند : ئەردۆغان ڕێبازی سەدام حسێن پەیڕەو دەکات و هەڕەشەی هێرشکردنە سەر ئیسرائیل دەکات. تەنها با بیری بێتەوە کە لەوێ چی ڕوویدا و چۆن کۆتایی هات.
پێشتر ئەردۆغان, لەمیانەی ووتەیەكدا كە لە كۆبوونەوەی پارتی دادو گەشەپێدان پێشكەشی كرد, رایگەیاند: پێویستە توانا سەربازییەكانمان بۆ بەرپەرچدانەوەی ئیسرائیل لە هەڵسوكەوتەكانی دژی فەلەستینیەكان بەهێزتربكەین, چۆن چوینە ناو قەرەباخ و لیبیا, دەتوانین هەمان شت بكەین لەگەڵ ئەوانە (وەك ئاماژەیەك بۆ ئیسرائیل), هیچ شتێك نیە رێگری لەوە بكات, تەنها پێویستمان بەوەیە خۆمان بەهێزبكەین بۆ ئەوەی ئەو هەنگاوە بنێین.
ئەم بابەتە 14629 جار خوێندراوەتەوە