وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دەگاتە دیمەشق

پەیامی کورد    ...   وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دەگاتە دیمەشق

وەزیراتی دەرەوەی ئێران بەتووندنی سەرۆكەنی هێرشكردنە سەر كونسووڵخانەی ووڵاتەكەی لە شارەی حەلەب، هەروەها وتەبێژی وەزارەتەكەش ڕایگەیان، ئەمڕۆ عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی دیمەشق دەكات و لەگەڵ بەرپرسانی سووریا كۆدەبێتەوە، دواتر سەردانی توركیاش دەكات.

ئیسماعیل بەقایی، ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمشەو بە میدیاكانی ووڵاتەكەی ڕایگەیاند، بەتووندنی سەركۆنەی هێرشی گرووپە تیرۆستیەكان دەكەن بۆ سەر كونسووڵخانەی ئێران لە شاری حەلەبی سووریا و "کونسووڵی گشتی و سەرجەم کارمەندانی کونسووڵخانەی ئێران لە حەلەب باشن".

ئاماژەی بەوەشكرد، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ سەردانی دیمەشق دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرپرسانی سووریا، رۆژێک دوای ئەو سەردانە وەزیری دەرەوە سەردانی ئانکاراش دەکات. 

ئەوە لەكاتێكدایە میدیای فەرمی ئێران شەوی ڕابردوو بڵاویکردەوە، عێراقچی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سێرگی لاڤرۆڤی هاوتا ڕووسییەکەی ئاگادارکردوەتەوە کە هێرشی گرووپە چەکدارەکانی سووریا "بەشێکە لە پلانێکی ئیسرائیل-ئەمریکا بۆ تێکدانی سەقامگیری ناوچەکە".

هاوكات وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە ڕاگەێندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەو دو وەزیرە "نیگەرانییەکی زۆریان دەربڕی سەبارەت بە پەرەسەندنی مەترسیداری دۆخی سووریا بەهۆی ئەو هێرشە تیرۆریستییەی کە لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە لە پارێزگاکانی حەلەب و ئیدلب دەستیپێکردوە".

هەردوو وەزیر هاوڕابوون لەسەر پێویستی چڕکردنەوەی هەوڵە هاوبەشەکان بە ئامانجی سەقامگیرکردنی بارودۆخی سووریا.


ئەم بابەتە 122 جار خوێندراوەتەوە