وەزیری دەرەوەی ئێران : لەژێر فشار و هەڕەشەکان دانووستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا ناکەین
پەیامی کورد ... وەزیری دەرەوەی ئێران : لەژێر فشار و هەڕەشەکان دانووستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا ناکەین
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ووڵاتەكەی لەژێر فشار و هەڕەشەکان دانووستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ناکات. هەروەها هەڵوێستی ووڵاتەكەی لەگەڵ ڕووسیا لەبارەی سووریاوە هەوشێوەیە و ڕاگواستنی خەڵكی غەززەش ڕەت دەكەنەوە.
عەباس عراقچی، لە میانەی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی دا لەگەڵ لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە تاران ڕایگەیاند، ووڵاتەكەی لەژێر فشار و هەڕەشەکاندا دانووستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەیەوە ئەنجام نادات.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێران بەردەوام دەبێت لە هەماهەنگی لەگەڵ ووڵاتان لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمییەکەی، بە تایبەتی ڕووسیا و چین.هەروەها هەڵوێستی ووڵاتەكەی تایبەت بە دانووستانەکان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکان بە تەواوی ڕوونە.
سەبارەت بە ڕاگواستنی دانیشتوانی غەززەوە، عەباس عێراقچی باسی لەوەكرد، تاران ڕاگواستنی دانیشوانی غەززە ڕەت دەکاتەوە و کۆڵیش نادات لە پاڵپشتیکردنی هاووڵاتییانی کەرتەکە تا ئەو کاتەی دەگەن بە ئامانجەکانیان.
وەزیری دەرەوەی ئێران، لەبارەی دۆخی سووریاشەوە ووتی، "ئێمە هەڵوێستی هاوشێوەمان لەگەڵ ڕووسیا سەبارەت بە سویا هەیە و دەمانەوێت ئاسایش و سەقامگیری لە ووڵاتەکە هەبێت".
ئەوەشی خستەڕوو، ڕاوێژ و گفتوگۆكانیان لەگەڵ ڕووسیا لە هەمو بوارەکاندا بەردەوامە، جگە لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو ووڵات لە بواری سیاسی، ئابووری، کولتووری و .. .. گفتوگۆی بەردەواممان هەیە لەسەر پرسەکانی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا، ناوچەی ئۆراسیا، قەفقاز و هەموو ناوچەکانی دەورووبەری، هەروەها پرسە نێودەوڵەتییەکان.
ئەم بابەتە 59 جار خوێندراوەتەوە