وەزیری دەرەوەی ئێران : لە ئێستادا مەبەستمان نییە قسە لەگەڵ واشینتۆن بکەین چوونکە هیچ بنەمایەک بۆ ئەوە نییە
پەیامی کورد ... وەزیری دەرەوەی ئێران : لە ئێستادا مەبەستمان نییە قسە لەگەڵ واشینتۆن بکەین چوونکە هیچ بنەمایەک بۆ ئەوە نییە
عێراقچی ڕایگەیاند : هۆکاری زۆرمان هەیە بۆ ئەوەی سەبارەت بە ئەورووپا سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی ڕەشبین بین؛ لە ئێستادا مەبەستمان نییە قسە لەگەڵ واشینتۆن بکەین چوونکە هیچ بنەمایەک بۆ ئەوە نییە
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ووڵاتەکەمان ووتی: لە ئێستادا بەنیازین قسە لەگەڵ واشینتۆن بکەین، چوونکە هیچ بنەمایەک بۆ گفتوگۆیەکی لەو شێوەیە نییە. ئێمە چاوەڕێین؛ با بزانین حکوومەتی نوێی ئەمریکا چۆن سیاسەتەکانی خۆی دەکێشێت و دواتر ئێمە سیاسەتەکانی خۆمان دیاری دەکەین.
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئەلعەرەبی جەدید ڕایگەیاند: بەنیازم سەفەری ڕووسیا بکەم بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دۆخی سووریا. ئێمە ئامادەکاری زۆرمان هەیە بۆ هێورکردنەوەی دۆخی سووریا و ڕەخساندنی دەرفەتێک بۆ دەستپێشخەری و درووستکردنی چارەسەری هەمیشەیی.
بە پێی زانیارییەکان عێراقچی ووتی : ئێمە هەمیشە هەوڵ دەدەین ڕاوێژ و قسە لەگەڵ تورکیا بکەین سەبارەت بە ناکۆکیەکانمان و فراوانبوونی چالاکییەکانی تاقمە تیرۆریستییەکان لە سووریا ڕەنگە زیاتر لە ئێران زیان بە ووڵاتانی دراوسێی سووریا وەک عێراق و ئوردن و تورکیا بگەێنێت.
عێراقچی هەروەها جەختی لەسەر دۆسیەی دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سووریا و تورکیا کردەوە و ووتی : بارودۆخی حکوومەتی سووریا بۆ کشانەوەی هێزەکانی تورکیا لە خاکی ئەم ووڵاتە مەعقوولە وەک پێشمەرجێک بۆ دیداری بەشار ئەسەد و ئەردۆغان.
لە درێژەی قسەکانیدا ووتی : ئەگەر حکوومەتی سووریا داوای لە ئێران بکات هێزی سەربازی بۆ ئەم ووڵاتە بنێرێت، ئێمە ئەم داوایە لەبەرچاو دەگرین. ئێران فەرماندەیی گرووپە خۆڕاگرییەکانی ووڵاتانی عەرەبی نییە، هەروەها پەیوەندی ڕێکخراوەیی لەگەڵیاندا نییە، بەڵکوو پشتیوانی لە دۆزی ئەوان دەکات و ئەگەر پێویست بکات هاوکاریان دەکات.
لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا سەبارەت بە پەیوەندییەکان لەگەڵ سەعوودیە، ئاراغچی هەروەها وتی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ سەعوودیە لە ئاستێکی باشدا بەرەوپێش دەچێت و جیاوازە لە ڕووداوەکانی نێوان ئێمە و ئەمریکا.
عێراقچی هەروەها باسی لە دۆسیەی دانووستانە ئەتۆمییەکانی ئێران کرد و زیادی کرد: هۆکاری زۆرمان هەیە بۆ ئەوەی لەبارەی دانوستان لەگەڵ ئەورووپا سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی ڕەشبین بین. لە ئێستادا بەنیازین لەگەڵ واشینتۆن قسە بکەین؛ چونکە هیچ بنەمایەک بۆ گفتوگۆیەکی لەو شێوەیە نییە.
ئاماژەی بەوەش کرد: چاوەڕێین بزانین حکوومەتی نوێی ئەمریکا چ سیاسەتێک دەگرێتەبەر و دواتر سیاسەتی خۆمان دادەڕێژین.
ئەم بابەتە 98 جار خوێندراوەتەوە