وەزیری دەرەوەی ئەمریكا گەیشتە بەغدا
پەیامی کورد ... وەزیری دەرەوەی ئەمریكا گەیشتە بەغدا
ڕۆژی هەینی ٢٣ی سەرماوەز، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بە سەردانێکی ڕانەگەێندراو گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق.
بلینکن لە بەغدا جەختی لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق کردەوە و ووتی: پێویستە حکوومەتی عێراقیش سەروەری ووڵاتەکەی بپارێزێت و هێزەکانی تۆکمە بکات.
لە بارەی سووریای نوێ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، پێویستە حکوومەتێکی گشتگیر لە سووریا دابمەزرێنرێت کە نوێنەرایەتی سەرجەم پێکهاتەکان بکات.
بلینکن ئەمجارە لەسەر چارەنووسی سووریا لە دوای ڕووخاندنی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد گەڕاوەتەوە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و یەکەم وێستگەی سەردانەکەشی لە ئوردن ەوە دەست پێکرد و ئێوارەی دوێنێش چووە تورکیا و لە فڕۆکەخانەی ئانکارا لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا کۆبووەوە.
بڕیارە ئەمڕۆ شەممە، لە ئوردن، کۆبوونەوەی فراوانی وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا، تورکیا، عێراق و ووڵاتانی دیکەی عەرەبی، کۆمکاری عەرەبی و نوێنەرانی هەریەک لە ڕێکخراوی یەکیتی ئەورووپا و هاوپەیمانی ناتۆ بەڕێوە بچێت.
ئەم بابەتە 94 جار خوێندراوەتەوە