وەزیری دەرەوەی ئەمریکا : حەماس دەبێت یان دیلەكان ئازاد بکات یان لەناو ببردرێت

پەیامی کورد   ...   وەزیری دەرەوەی ئەمریکا : حەماس دەبێت یان دیلەكان ئازاد بکات یان لەناو ببردرێت

مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوی کردۆتەوە، ڕەخنەی تووندی لە مامەڵەی "وەحشیانەی" حەماس لەگەڵ بارمتەکاندا گرت و داوای ئازادکردنی دەست بەجێی هەموو ئەو کەسانەی کرد کە تا ئێستاش لەلایەن ئەو گرووپە فەلەستینییە، کە کۆماری ئیسلامی پشتیوانی دەکات، بە دیل گیراون. 

ڕوبیۆ لەم پەیامەدا ئاماژەی بە کوشتنی دڕندانەی بنەماڵەی بیباس کردووە و ڕایگەیاندووە کە ئەم ڕووداوە جارێکی دیکە دڕندەیی ئەم گرووپە نیشان دەدات.

دووپاتیشی کردەوە، پێویستە ئەو تیرۆریستانە دەست بەجێ سەرجەم بارمتەکان ئازاد بکەن، ئەگەرنا لەنێو دەچن.

هێزەکانی حەماس لە ٧ی ئۆكتۆبری ٢٠٢٣ لە هێرشێکی تیرۆریستی دا بۆ سەر ئیسرائیل، شێری بیباس و دوو منداڵە بچووکەکەی بە ناوەکانی ئاریل و کەفیریان بە بارمتە گرت، بەڵام هەفتەی ڕابردوو تەرمەکانیان ڕادەستی دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل کردەوە و دەوترێت لە دیلی دا گیانیان لەدەست داوە.
 


ئەم بابەتە 69 جار خوێندراوەتەوە