وەزیری دەرەوەی ئەمریکا : كوژرانی سەرۆکی حەماس دەرفەتێکە بۆ ڕێککەوتنێک بۆ ئازادکردنی بارمتەکان

پەیامی کورد   ...   وەزیری دەرەوەی ئەمریکا : كوژرانی سەرۆکی حەماس دەرفەتێکە بۆ ڕێککەوتنێک بۆ ئازادکردنی بارمتەکان

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە كوژرانی یەحیا سنوار سەرۆکی حەماس ڕێگەی خۆشکردووە بۆ ڕێککەوتنێک بۆ ئازادکردنی ئەو بارمتانەی ماونەتەوە. 

بلینکن کە لە سەرەتای شەڕی غەززەوە بۆ یازدەهەمین جار سەردانی ناوچەکەی کردووە، شەوی چوارشەممە لە سەروبەندی سەفەرەکەیدا بۆ سەعوودیە ئەم لێدوانانەی دا.

جەختیشی لەوە کردەوە کە ئیسرائیل سەرکەوتنی بەرچاوی لە شەڕ لەگەڵ حەماس دا بەدەستهێناوە، لەوانە لاوازکردنی دەسەڵاتی سەربازی ئەم گرووپە فەلەستینییە کە ئێران پشتیوانی دەکات. 

هەروەها بلینکن ڕایگەیاندووە کە لە ئێستادا ئەولەویەتی سەرەکی ئەوەیە کە بارمتە ماوەکان بگەڕێننەوە ماڵەوە و دواتر کۆتایی بە شەڕەکە بهێنن.


ئەم بابەتە 5172 جار خوێندراوەتەوە