وەزیری دەرەوەی ئەمریکا : من ئەمڕۆ نەک تەنها وەک وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بەڵکوو وەک جوولەکەیەک، پەیامێکی ڕوونم بۆ ئیسرائیل هەیە
پەیامی کورد ... وەزیری دەرەوەی ئەمریکا : من ئەمڕۆ نەک تەنها وەک وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بەڵکوو وەک جوولەکەیەک، پەیامێکی ڕوونم بۆ ئیسرائیل هەیە
دوای کۆبوونەوەکە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشیان لە تەل ئەڤیڤ ئەنجامدا.
بلینکن پشتیوانی بەهێزی ئەمریکای بۆ ئیسرائیل دووپاتکردەوە و ووتی: من ئەمڕۆ لێرەم نەک تەنها وەک وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بەڵکوو وەک جوولەکەیەک، پەیامێکی ڕوونم بۆ ئیسرائیل هەیە، تۆ دەتوانیت ئەوەندە بەهێز بیت کە دەتوانیت خۆت بپارێزیت. لەگەڵ ئەوەشدا ، تا ئەمریکا بوونی هەبێت، پێویست ناکات، چوونکە ئێمە هەمیشە لە گەڵتان دەبین”.
بلینکن خۆشحاڵی خۆی بۆ پێکهێنانی حکوومەتی شەڕ لە ئیسرائیل دەربڕی و ڕایگەیاند کە کۆنگرێسی ئەمریکا بە تووندی پشتگیری لە حکوومەتی ئیسرائیل دەکات.
هەروەها بلینکن هۆشداری دایە ئەو ووڵاتانەی کە هێرشی حەماس وەک دەرفەتێک بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل دەبینن و ووتی، "ئەمە مەکەن، ئەمریکا لە پشت ئیسرائیل ەوەیە".
بێنیامین ناتانیاهوو هەروەها سوپاسی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و گەلی ئەمریکای کرد بۆ پاڵپشتیکردنی ئیسرائیل و داوای لە ووڵاتان کرد، کە هیچ سەرکردەیەکی هیچ ووڵاتێک نابێ گفتوگۆ لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس بکەن و ئەوانەی هاوکاری حەماس دەکەن سزا بدرێن.
ناتانیاهوو ڕایگەیاند، "لە ئێستا بەدواوە هەڵوێستی دژی حەماس هەمان هەڵوێستی داعش دەبێت و بە هەمان شێوە مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت". کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نابێت قبووڵیان بکات”.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە