وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و سەرۆکوەزیرانی عێراق جەخت لەسەر کەم کردنەوەی نفووزی کۆماری ئیسلامی دەکەنەوە
پەیامی کورد ... وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و سەرۆکوەزیرانی عێراق جەخت لەسەر کەم کردنەوەی نفووزی کۆماری ئیسلامی دەکەنەوە
مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، جەختیان لەسەر گرینگی هاوکاری ستراتیژی نێوان واشینتۆن و بەغدا و پێویستی کەمکردنەوەی نفووزە نەرێنییەکانی کۆماری ئیسلامی لە عێراق کردەوە.
بە ووتەی تێمی برووس، ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، هەردوولا ڕێوشوێنی پێویستیان بۆ ڕێگریکردن لە گەڕانەوەی داعش و هەڕەشە تێكدەرەكانی لە ناوچەکەدا تاوتوێ کردووە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختیان لەسەر پێویستی سەربەخۆیی ووزەی ووڵاتەکەیان کردەوە و لەسەر خێراکردنی کردنەوەی بۆری عێراق-تورکیا و پابەندبوون بە مەرجە گرێبەستییەکانی کۆمپانیا ئەمریکییەکان کە لە عێراق کاردەکەن بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنانی زیاتر، كردەوە.
هەروەها هەردوولا جەختیان لە بەردەوامی ڕاوێژکارییە دووقۆڵییەکان سەبارەت بە پرسە ناوچەییەکان و بەهێزکردنی هاوکارییە ئەمنییەکانی نێوان ئەمریکا و عێراق کردەوە.
ئەم بابەتە 41 جار خوێندراوەتەوە