وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆڵی گرینگی هێزە کوردییەکانی سووریا لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعش

پەیامی کورد   ...   وەزیری دەرەوەی ئەمریکا؛ ڕۆڵی گرینگی هێزە کوردییەکانی سووریا لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعش

ئانتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، پێنجشەممە ٢٢ی سەرماوەز لە ئوردن، ڕۆڵی هێزە کوردییەکانی سووریای بۆ ڕێگری كردن لە گەڕانەوەی تاقمی تیرۆریستی داعش لە دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد بە گرینگ وەسف كرد.

ناوبراو هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە لە بارودۆخی ئێستادا ڕێگریکردن لە گەڕانەوەی داعش زۆر گرینگە و هێزەکانی سووریای دیموکراتیك لەم ڕووەوە ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕن.


بلینکن هەروەها ڕایگەیاند که ئەمریکا له کارکردن لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکراتیك بەردەوام دەبێت، هاوکات باسی له نیگەرانییەكانی تورکیا سەبارەت بە هەڕەشه ئه منییەکانی پەكەکه كرد.

ئاماژەی بەوەشدا، هەوڵ دەدرێت بۆ ڕێگریکردن له ململانێی زیاتر له سووریا و له و بارەیەوه له تورکیا لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و هاکان فیدان گفتوگۆ دەکات.


ئەم بابەتە 90 جار خوێندراوەتەوە