وەزیری دەرەوەی بەریتانیا هەوڵەکانی خۆی بۆ ڕێگریکردن لە شەڕێکی ناوچەیی "کارەساتبار" ڕاگەیاند
پەیامی کورد ... وەزیری دەرەوەی بەریتانیا هەوڵەکانی خۆی بۆ ڕێگریکردن لە شەڕێکی ناوچەیی "کارەساتبار" ڕاگەیاند
دەیڤید لامی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممه لە پەیوەندییە جیاجیاکاندا لەگەڵ هاوتا ئیسرائیلی و ئێرانییەکان ووتووێژی کردووە.
ئامانجی ئەم وتووێژانه ئەوە بوو کە دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، گرژییەکانی ئەم دواییانه نەگۆڕدرێن بۆ شەڕێکی ناوچەیی "کارەساتبار".
هەروەها ئاماژەی بەوەش دا که بەریتانیا له هەوڵەکانی بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و کۆتایی هێنان به ململانێکان له لوبنان و غەزه بەردەوام دەبێت.
هەروەها ووتی : شەڕێکی کارەساتبار و ناوچەیی لە بەرژەوەندی کەسدا نییە.
ئەم بابەتە 34 جار خوێندراوەتەوە