وەزیری دەرەوەی تورکیا : هیچ پەیوەندییەکمان بە شەڕی نێوان سوپای سووریا و هێزەکانی دژە حکوومەت لە پارێزگاکانی ئیدیلب و حەلەبی سووریا نییە
پەیامی کورد ... وەزیری دەرەوەی تورکیا : هیچ پەیوەندییەکمان بە شەڕی نێوان سوپای سووریا و هێزەکانی دژە حکوومەت لە پارێزگاکانی ئیدیلب و حەلەبی سووریا نییە
وەزیری دەرەوەی تورکیا لە پەیامێکدا ڕایگەیاند : دەسەڵاتدارانی تورکیا هیچ پەیوەندییەکیان بە ململانێی نێوان سوپای سووریا و هێزەکانی دژە حکوومەت لە پارێزگاکانی ئیدیلب و حەلەبی سووریا نییە.
میدیاکان لە زاری فیدانەوە نووسیویانە: ڕێگە نادەین تیرۆریستان حکوومەتی خۆیان لە سووریا پێک بهێنن.
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا دڵنیایی دا کە تورکیە دەستی لەو ململانێیەدا نییە و لە ئەگەری دروستبوونی شەپۆلی نوێی پەنابەران لە سووریاوە ڕێوشوێن دەگرنەبەر.
ئەم بابەتە 107 جار خوێندراوەتەوە