وەزیری دەرەوەی عێراق : هەوڵ دەدەین گرووپە میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە عێراق ڕازی بکەین کە چەکەکانیان ڕادەست بکەن

پەیامی کورد   ...   وەزیری دەرەوەی عێراق : هەوڵ دەدەین گرووپە میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە عێراق ڕازی بکەین کە چەکەکانیان ڕادەست بکەن

وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند کە حکوومەتی ئەو ووڵاتە هەوڵ دەدات گرووپە میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە عێراق ڕازی بکات کە چەکەکانیان ڕادەست بکەن یان پەیوەندی بە هێزە ئەمنییە فەرمییەکانی ووڵاتەوە بکەن.

ئاژانسی ڕۆیتەرز نووسیویەتی، دوابەدوای "لاوازبوونی هێزە هاوپەیمانە چەکدارەکانی ئێران" لە غەززە و لوبنان و ڕووخاندنی حکوومەتی سووریا لەلایەن شۆڕشگێڕانەوە، حکوومەتی عێراق فشاری خستووەتە سەر گرووپە میلیشیاکانی سەر بە تاران.

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، حکوومەتی ووڵاتەکە هاوكات لەگەڵ كۆنتڕۆڵكردنی میلیشیاكانی سەر بە ئێران هەوڵ دەدات هاوسەنگی پەیوەندییەکانی لەگەڵ واشینتۆن و تاران ڕابگرێت.


ئەم بابەتە 66 جار خوێندراوەتەوە