وەزیری دەرەوەی پێشووی نەمسا : ووڵاتانی ئەورووپا ئەو سیگناڵەیان نەبیست لە ڕووسیا وە !

پەیامی کورد    ...   وەزیری دەرەوەی پێشووی نەمسا :  ووڵاتانی ئەورووپا ئەو سیگناڵەیان نەبیست لە ڕووسیا وە !

کارین کنیزل ، وەزیری دەرەوەی پێشووی نەمسا ڕایگەیاند : ووڵاتانی ئەورووپا ئەو سیگناڵەیان نەبیست کە ڕووسیا بە تاقیکردنەوەی ئۆرشنیک کە یەکێکە لە نوێترین سیستەمی مووشەکییەکەی، لە بارودۆخی جەنگدا پێی داون.

کارین کنیزل ووتی : ئەوان لە پەیامی سەرۆک پووتین تێنەگەیشتن کە نایەوێت گواستنەوە بۆ شەڕی ئەتۆمی بورووژێنێت. ئەو ویستوویەتی جەخت لەوە بکاتەوە کە چەندین بژاردەی دیکە لە جبەخانەی (سەربازی)دا هەن کە لە ڕووی کاراییەوە بەراورد دەکرێن بە چەکی ئەتۆمی، بەڵام هێشتا ئەم سیگناڵە نەبیستراوە.


ئەم بابەتە 111 جار خوێندراوەتەوە