وەزیری كارەبا له‌ باره‌ی پڕۆژەی ڕووناكییه‌وه‌ دڵنیایی دەداته‌ هاووڵاتییان

پەیامی کورد   ...   وەزیری كارەبا له‌ باره‌ی پڕۆژەی ڕووناكییه‌وه‌ دڵنیایی دەداته‌ هاووڵاتییان

وەزیری كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان كە پڕۆژەی ڕووناكی، بۆ سوودی هەمووان دەبێت و ڕاشیدەگەێنێت، "ئەو پارەیەی بۆ پڕۆژەی ڕووناكی بۆ هاووڵاتییان دێتەوە، كەمترە لەو پارەیەی ئێستا دەیدەنە هەردوو کارەبای موەلیدە و نیشتمانی."

سێشەممە 18ی 3ی 2025، كەمال محەممەد ساڵح، وەزیری كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: "ئەو پارەیەی لە پڕۆژەی ڕووناكی بۆ هاووڵاتییان دێتەوە، كەمترە لەو پارەیەی ئێستا دەیدەنە هەردوو کارەبای موەلیدە و نیشتمانی."

وەزیری كارەبا ڕاشیگەیاند: "پڕۆژەی ڕووناكی، كارەبای 24 کاتژمێری بۆ هاووڵاتییانی كوردستان دابین دەكات، خەونێك بوو، كە چەندان ساڵە هاووڵاتییانی كوردستان چاوەڕوانی بوون."

ئاماژە بەوەش دەكات، كە "دڵنیایی دەدەینە هاووڵاتییان، (90%)یان لە پڕۆژەی ڕووناكی پارەی زیاد نادەن، بۆیە پارەی پڕۆژەی ڕووناكی لە پارەی ئێستای موەلیدە كەمتر دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا دەنگی نابێت و ژینگەش پیس ناکات، بۆیە پێویستە لەگەڵ ئەم پڕۆژەیە بین و پشتیوانی لێ بكەین."

جەخت لەوەش دەكاتەوە، كە دڵنیایی دەدەنە هاووڵاتییان، پڕۆژەی ڕووناكی بۆ "سوودی هەموان دەبێت."


ئەم بابەتە 41 جار خوێندراوەتەوە