وەزیری ناوخۆی لوبنان : دۆخەکە مەترسیدارە
پەیامی کورد ... وەزیری ناوخۆی لوبنان : دۆخەکە مەترسیدارە
دوابەدوای پەرەسەندنی هێرشەکانی ئیسرائیل لە باشووری لوبنان، وەزیری ناوخۆی لوبنان ئەو دۆخەی بە هەستیار وەسف کرد.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیسنا، بەسام مولاوی، وەزیری ناوخۆی لوبنان وتی: بارودۆخەکە هەستیارە و خەریکە هەستیارتر دەبێت و دەمانەوێت هەموو لوبنانییەکان زیاتر لە جاران بگەڕێنەوە بۆ ڕەسەنایەتی و لوبنانیبوونی خۆیان. حکومەت و هەموو دامودەزگاکانی بە ئاسایش و سەربازی و تەنانەت دامودەزگاکانی پەیوەست بە ئیدارە ناوخۆییەکان و شارەوانییەکان لەگەڵیانن بۆ پاراستنیان و دابینکردنی پێداویستیەکانیان، لەم قۆناغەشدا هۆشیاری و یەکڕیزیمان دەوێت.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەلنەشرە، لە ووتارێکدا دوای دیدارەکەی دووشەممە لەگەڵ عەبدۆللەتیف دێریان، موفتی لوبنان، ئەلمەلاوی ڕایگەیاندووە: داوا لە خەڵک دەکەین زیاتر گرینگی بە حکوومەتەکەیان و یەکتر بدەن. هیچ شتێک نییە بۆ دڵنیاکردنەوەی خەڵک لە دژی دەستدرێژی ئیسرائیل، بەڵام پێیان دەڵێین حکومەتەکەت لەگەڵ ئێوەدایە و هەرچی پێویست بێت دەیکات بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری و پشتیوانی.
جەختیشی کردەوە: لە وەزارەتی ناوخۆ و ئەنجوومەنی ئاسایشی ناوەندی کۆبوونەوەکانمان بۆ چاودێری و شیکردنەوەی دۆخی ئێستا ئەنجام دەدرێن بۆ ئەوەی بتوانین لەگەڵ خەڵک بین و ئاسایشی ناوخۆ بپارێزین لە بەرامبەر هەر دەستدرێژییەک.
ئەمڕۆ ئیسرائیل هێرشی بەرفراوانی بۆ سەر باشووری لوبنان ئەنجام دا که به پێی ئاماری وەزارەتی ته ندرووستی لوبنان تا ئێستا به هۆی شه هید بوونی 100 که س و برینداربوونی زیاتر له 400 کەس. بەشێک لە شەهیدان و بریندارەکان منداڵ و ژن و ڕزگارکەرن.
لەم دوایی یانەدا بە هۆی تەقینەوەی ئامێرەکانی پەیوەندی لە لوبنان کە تەلئەڤیڤ لە پشتەوەیە و هەروەها هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری بەیرووت، دەیان کەس شەهید و بریندار بوون.
ئەم بابەتە 51805 جار خوێندراوەتەوە