وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان واژووی لەسەر هەمواری رێنمایی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کرد.

پەیامی کورد   ...   وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان واژووی لەسەر هەمواری رێنمایی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کرد.

هێمن میرانی، سەرۆکی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ چوارشەممە، 24ی تەمووزی 2024، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ واژووی لەسەر هەمواری رێنمایی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کرد.
بە پێی هەمواری نوێ، "ئەو ئەفسەرانەی لە پلەی عەقیدن و ئامادەکاری دەکەن بۆ بەرزبوونەوەی پلەکانیان بۆ عەمید، لە کاتی فەراهەمبوونی مەرجە یاساییەکان، دەکرێت لە پایەی بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی یان بەڕێوەبەری بەش بن لە دامەزراوەکانی وەزارەتی ناوخۆ. بەم جۆرە داواکاری سەدان عەقید کە بە یاداشتی جۆراوجۆر گەیشتبووە جەنابی وەزیر، جێبەجێ دەبێت".
میرانی دەڵێت، "ئەم جۆرە لە حوکمڕانی پێی دەووترێت "حکوومەتی ووڵامدەرەوە"، کاتێک هاووڵاتییان لە هەر چین و توێژێک داواکارییەکی رەوایان هەبێت و پێشکەشی بکەن، لەم جۆرە حوکمڕانییە داواکارییەکە بە ووردی خوێندنەوەی بۆ دەکرێت و ووڵام دەدرێتەوە".


ئەم بابەتە 16116 جار خوێندراوەتەوە