وەزیری ناوخۆ : بەم نزیكانە پارێزگارێكی نوێ بۆ كەركووك دیاری دەكرێت
پەیامی کورد ... وەزیری ناوخۆ : بەم نزیكانە پارێزگارێكی نوێ بۆ كەركووك دیاری دەكرێت
وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە دا، لەو نزیکانە پارێزگارێک بۆ کەرکووک هەڵدەبژێرین کە جێگەی ڕەزامەندی هەموو لایەنەکان بێت بۆ ئەوەی خزمەتێکی باشی خەڵکی کەرکووک بکات.
یەکشەممە ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەمیانەی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، یەکێ لە خاڵە سەرەکییەکان کە وەک حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەمیشە جەختی لێ دەکەینەوە بابەتی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانە کە تایبەتن بە ماددەی 140 لەوانە شەنگال و ئەو ناوچانەی کە بۆشایی ئەمنی تێدا هەیە بۆ دروستکردنی لیوا هاوبەشەکان.
وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دەڵێت: سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە سەردانی بۆ بەغدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە دەبێت هەموو کێشەکان بە ڕێگەی دەستوور چارە بکرێن، هاوکات پێشوازییەکی گەرم لەو پەیامەی مەسروور بارزانی کرا.
لەبارەی پرسی دیاریکردنی پارێزگایەک بۆ کەرکووك، ناوبراو ووتی : بە دڵنیاییەوە کوردێک دەبێتە پارێزگاری کەرکووك، هەروەها گفتوگۆیەکی چڕ و پڕ دەکەین لەگەڵ لایەنەکان بۆ ئەوەی لە ئاییندەیەکی نزیکدا پارێزگارێک بۆ کەرکووك هەڵبژێرین، کە بە ڕەزامەندی هەموو پێکهاتەکان بێت بۆ ئەوەی خزمەتێکی باشی خەڵکی کەرکووک بکات.
ئەم بابەتە 39750 جار خوێندراوەتەوە