وەزیری ناوخۆ : دواخستنی مووچە بیانووە
پەیامی کورد ... وەزیری ناوخۆ : دواخستنی مووچە بیانووە
وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، دواخستنی مووچە بیانووە و پەیوەندی بە ووربینییەوە نییە.
ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پڕێس کۆنفرانسێکدا دەڵێت: وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی دامەزراوە مەدەنیی و ئەمنییەکانی بەشێوەیەکی ڕێک وپێک ئامادەکردبوو و ئینجا بۆ وەزارەتی دارایی عێراقی نارد، هەروەها لیژنەی دیوانی چاودێری دارایی هەرێم وعێراق بە هاوبەشی وردبینییان بۆ لیستی مووچەی مووچەخۆران کردووە.
ڕێبەر ئەحمەد ڕاشیگەیاند، تێبینییەکانی وەزارەتی دارایی و دیوانی چاودێری دارایی عێراق لەسەر لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان هی ئەوە نییە کە مووچەی لەسەر ڕابگیرێت، بەڵام لە پشت ڕاگرتنی مووچەوە ئیرادەیەکی سیاسی هەیە کە دەیەوێت هەرێم تووشی کێشە ببێت، بەتایبەتی ئێستا کە پڕۆسەی هەڵبژاردنمان لەپێشە.
جەختیشی لەوە کردەوە، دواخستنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بیانووە و هیچ پەیوەندی بە وwردبینییەوە نییە.
ئەم بابەتە 93112 جار خوێندراوەتەوە