وەزیری ناوخۆ : زۆرینەی كێشەكانی هەولێر و بەغدا بەرەو چارەسەربوون دەچن
پەیامی کورد ... وەزیری ناوخۆ : زۆرینەی كێشەكانی هەولێر و بەغدا بەرەو چارەسەربوون دەچن
وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان، رایدەگەێنێت، بەهۆی سەردانەكانی مەسروور بارزانی بۆ بەغدا، زۆرینەی كێشەكان لەگەڵ حكوومەتی عێراق بەرەو چارەسەر دەڕۆن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 27/6/2024، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، لەبارەی كێشەكانی هەولێر و بەغدا، ووتی: لە دوو سەردانی رابردووی مەسروور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بۆ بەغدا، زۆرینەی كێشەكان بەرەو چارەسەربوون دەچن.
لەبارەی دەستووریش ئاماژەی بەوە كردووە، بە جێبەجێكردنی دەستوور هەموو كێشەكان چارەسەر دەكرێن، جێبەجێكردنی دەستوور، واتا پاراستن و سەروەرەی عێراق.
وەزیری ناوخۆ لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، روونی كردووەتەوە، ماوەی دوو ساڵ، بەیبانووی جۆراوجۆر دواخرا، بەڵام ئێستا پێشوازی لە مەرسوومی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بۆ دەستنیشانكردنی 20 ئۆكتۆبەر بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكەن.
لەبارەی كەمپەكانیش ئەوەی خستە ڕوو، كە لە 30 تەمووز، داناخرێن و ئەوان لەگەڵ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانی ئاوارەكاندان، نەك بڕیاری زۆرملێ.
ئەم بابەتە 27477 جار خوێندراوەتەوە