وەزیری وزەی ئەمریکا : لە ئامادەكاری بۆ گەمارۆوە تووندەکان لەدژی بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوتی ئێران داین

پەیامی کورد   ...   وەزیری وزەی ئەمریکا : لە ئامادەكاری بۆ گەمارۆوە تووندەکان لەدژی بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوتی ئێران داین

کریس ڕایت، وەزیری ووزەی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە بڕیاری پتەوی ئیدارەی دۆناڵد ترامپ ی بۆ دەستپێکردنەوەی سزا تووندەکانی دژی پیشەسازی نەوتی ئێران ڕاگەیاند.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی بلوومبێرگ، ڕایت جەختی لەوە کردەوە کە ئەزموونی سەرکەوتووی خولی یەکەمی ترامپ کە لەو ماوەیەدا هەناردەی نەوتی ئێران گەیشتە نزمترین ئاستی خۆی، دووبارە دەبێتەوە.

ناوبراو باسی لەوەش کرد کە حکوومەتی نوێ ئامادەیی تەواوەتی هەیە بۆ ئەوەی فشارە ئابوورییەکان بۆ سەر تاران زیاد بكات و بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی ووڵاتەکە بە تەواوی سنووردار بكات.

بە ووتەی ڕایت، ئامانجی ئەم گەمارۆیانە لاوازکردنی سەرچاوە داراییەکانی کۆماری ئیسلامی و پێشگرتن لە دابینکردنی بوودجەی چالاکییەكانی لە ناوچەكەدایە.


ئەم بابەتە 37 جار خوێندراوەتەوە