وەزیری گەشتوگوزاری سەعوودیە : نەخشەی گەشتیاری جیهان دەگۆڕین
پەیامی کورد ... وەزیری گەشتوگوزاری سەعوودیە : نەخشەی گەشتیاری جیهان دەگۆڕین
"ئەحمەد بن عەقیل ئەلخەتیب"، وەزیری گەشتوگوزاری سەعوودیە و سەرۆکی ئەنجوومەنی جێبەجێکاری ڕێکخراوی گەشتیاری نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: "عەرەبستان نەخشەی گەشتیاری لە جیهاندا دەگۆڕێت".
"ئەو دەرفەت و ئاسانکاریانەی پێشکەشی وەبەرهێنەران دەکەین، کەرتی گەشتیاری سەرنجڕاکێشتر دەکات".
ئاماژەی بەوەشکردووە، سەعوودیە بڕی 800 ملیار دۆلاری وەبەرهێنانی لە درووستکردنی پڕۆژە گەشتیاری و شوێنە گەشتیارییەکاندا کردووە، کە بەرزترین ئامارە لە جیهاندا.
پلانمان هەیە لە ساڵانی داهاتوودا زیاتر لە 250 هەزار ژوور زیاد بکەین و ئەمەش ئاماژەیە بۆ زیادبوونی گەشتیاری لە هەرێمدا.
ئەم بابەتە 45376 جار خوێندراوەتەوە