وەفدێک لە تورکیاوە دەچێتە بەغدا بۆ وەرگرتنی نەوتی کوردستان

پەیامی کورد   ...  وەفدێک لە تورکیاوە دەچێتە بەغدا بۆ وەرگرتنی نەوتی کوردستان

کۆبوونەوەکانی نێوان بەغدا و تورکیا بۆ هەناردەکردنی نەوتی کوردستان بەردەوامن. لەسەرەتای مانگی داهاتوو وەفدێکی تورکیا بۆ کۆبوونەوە دەچنە بەغدا. ئەم هەواڵە لە لایەن سەباح سوبحی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆمیسیۆنی نەوت و ووزە ڕاگەیندراوە .

بۆ دەستپێکردنی هەناردەکردنی نەوت لە کوردستانەوە و ئامادەکردنی مەرجەکان، تورکیا نەرمی نیشانداوە و چاوەڕێی ئەوە دەکات تا ئەردۆغان سەردانی عێراق بکات، ئاستەنگەکانی بەردەم ئەو پرسە چارەسەر دەبن.

وەزیری ووزە و سامانە سروشتییەکانی تورکیا، ئەلپ ئەرسلان بەیرەقدار، ٢ ڕۆژ لەمەوبەر ڕایگەیاند، کە ڕەنگە بەم زووانە هێڵی گواستنەوەی نەوتی عێراق – جەیهان کار بکات.


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە