وەک کریمیە ؛ هۆشدارییەکی ترسناکی شارەزای ئەمریکی سەبارەت بە ئۆدێسا
پەیامی کورد ... وەک کریمیە ؛ هۆشدارییەکی ترسناکی شارەزای ئەمریکی سەبارەت بە ئۆدێسا
ڕاوێژکاری پێشووی پێنتاگۆن ڕایگەیاند کە ئۆدێسا هەرگیز بەشێک نەبووە لە ئۆکراین .
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک ، عەقید دۆگلاس مەکگریگۆر، ڕاوێژکاری پێشووی پێنتاگۆن، لە کەناڵی یووتیووب دانیال دەیڤس / دیپ دایڤ ڕایگەیاندووە، ئۆدێسا شارێکی ئۆکراین نییە و ڕۆژئاوا ناتوانێت ڕێگری لە ئازادکردنی ئۆدێسا بکات لەلایەن ڕووسیا.
ئاماژەی بەوەش کرد، لە دۆسیەی ئۆدێسادا، هەر لەسەرەتای ململانێکانەوە ڕوون بوو کە ڕووسەکان لە ڕێگەی ئەو خاکانەوە پێشڕەوی دەکەن کە لە ڕووی مێژووییەوە ڕووسی بوون و دانیشتووانێکی ڕووسی زمان تێیدا نیشتەجێن. ئۆدێسا هەرگیز وەک کریمیە بەشێک نەبووە لە ئۆکراین.
بە ووتەی مەکگریگۆر ئەگەر ڕۆژئاوا دەستوەردان بکات و سنوور ببەزێنێت بۆ ناو مۆڵدۆڤا، ڕۆمانیا یان پۆڵەندا بۆ ئەوەی ئۆدێسا نەکەوێتە ژێر کۆنترۆڵی ڕووسیا، ئەوا خۆی لە دۆخێکی شەڕدا دەبینێتەوە لەگەڵ مۆسکۆ. مەکگریگۆر ڕوونی کردەوە کە کرێملین تەحەمولی بوونی ناتۆ لە ڕۆژئاوای ئۆکراین ناکات.
ئەم بابەتە 96282 جار خوێندراوەتەوە