١٠ ساڵ زیندان لە چاوەڕوانی ئەو ژن و مێردە وەرزشییە بەناوبانگەی ڕووسیا
پەیامی کورد ... ١٠ ساڵ زیندان لە چاوەڕوانی ئەو ژن و مێردە وەرزشییە بەناوبانگەی ڕووسیا
سێرگی و ڤیۆلێتا بیدا، شمشێربازە ڕووسەکان کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی ڕووسیاوە لە لیستی داواکراواندا هاتبوون، ڕەنگە 10 ساڵ زیندانی بکرێن.
ئەم وەرزشوانە بەناوبانگانەی ڕووسیا بە تۆمەتی "جێهێشتنی بێ مووڵەت لە یەکە یان شوێنی خزمەتگوزاری" داواکراون.
سێرگی و بیدا یەکێکە لە ئەفسەرە چالاکەکانی پاسەوانی ڕووسیا و ئەندامی کۆمپانیای داینامۆ و ڤیۆلێتایە کە هێزێکی سەربازی چالاکە و ئەندامی CSKA یەتی .
ئەم ژن و مێردە وەرزشوانە بەبێ ڕەزامەندی لایەنی ڕووسی بەشداری پاڵەوانیەتی شمشێربازی ئەمریکایان کردووە.
ئەم بابەتە 12015 جار خوێندراوەتەوە