١٢ تیرۆریستی داعش لە لایەن ئەمریكاوە کوژران

پەیامی کورد   ...    ١٢ تیرۆریستی داعش لە لایەن ئەمریكاوە کوژران

دووشەممە ٢٦ی سەرماوەز، فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا ئاشکرای کرد، هێرشێکی ئاسمانییان کردووەتە سەر سەربازگەیەکی چەکدارانی داعش لە سووریا، لە ئەنجامی هێرشەکەش 12 چەکداری داعشیان کووشتووە.

سێنتکۆم ڕایدەگەێنێت : ئەو گورزە سەربازییانەی دژی داعش و سەربازگەکانیان ئەنجام دەدرێن، بەشێکن لە ئەرکە بەردەوامەکان بۆ تێکشکاندنی داعش و بێهێزکردنی، لەگەڵ ڕێگری کردن لە گرووپە تیرۆریستییەکان هێرشی دەرەکی ئەنجام بدەن، سەرباری ڕێگەنەدان بە داعش بۆ ئەوەی جارێکی دیکە لە سووریا خۆی ڕێک بخاتەوە.


 


ئەم بابەتە 115 جار خوێندراوەتەوە