١٦ ووڵاتی بیانی لە ھەرێمی کوردستان پڕۆژەی وەبەرھێنان ئەنجام دەدەن

پەیامی کورد   ...   ١٦ ووڵاتی بیانی لە ھەرێمی کوردستان پڕۆژەی وەبەرھێنان ئەنجام دەدەن

بەڕێوبەری لێکۆڵینەوە و زانیاری لە دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، لە ھەرێمی کوردستان مووڵەت بە زیاتر لە ١٦ ووڵات، نزیکەی ٥٠ پڕۆژە بە سەرمایەی زیاتر لە ١٠ملیار دۆلار دراوە. 

 سەربەست خدر، بەڕێوەبەری لێکۆڵینەوە و زانیاری لە دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند : لە ڕێکەوتی ١/٨/٢٠٠٦ تا ٣١/١٠/٢٠٢٤ لە ھەرێمی کوردستان لە دەستەی وەبەرھێنان مووڵەت بە ٤٩ پڕۆژە دراوە، کە ١٦ ووڵات بە سەرمایەی ١٠ملیار و ٦٨ملیۆن و ٩٧٥ھەزار دۆلار لەسێکتەری جیاجیا جێبەجێیان دەکەن. 

سەربەست خدر زانیاری دا کە، مۆڵەتەکان بەم جۆرەن، ووڵاتی نیوزلەندا یەک پڕۆژە بە سەرمایەی ٩٨ملیۆن و ١٨٩ھەزار و ٨٥٠ دۆلار، ووڵاتی میسر یەک پڕۆژە بە سەرمایەی ٦ملیۆن و ٦٢٦ھەزار دۆلار، ووڵاتی لوبنان ١٠ پڕۆژە بە سەرمایەی ١ملیار و ٧٢ملیۆن و ١٢٢ھەزار و ١٤٠ دۆلار، ووڵاتی کوێت یەک پڕۆژە بە سەرمایەی ١٠ملیۆن و ٥٧٠ھەزار دۆلار، ووڵاتی فەرەنسا بە ھاوبەشی لەگەڵ ووڵاتی لوبنان یەک پڕۆژە بە سەرمایەی ٧ملیۆن و ٨٢ھەزار و ٢٠٧دۆلار، ووڵاتی چین یەک پڕۆژە بە سەرمایەی ٤ملیار و ٩٠٦ملیۆن و ١١٠ھەزار دۆلار، ووڵاتی سوید یەک پڕۆژە بە سەرمایەی ١٧ملیۆن و ٣٧٢ھەزار دۆلار، ووڵاتی سووریا ٣ پڕۆژە بەسەرمایەی ٩ملیۆن و ٣٠٠ھەزار دۆلار، ووڵاتی ڕووسیا یەک پڕۆژە بە سەرمایەی ٢ملیۆن و ٨٠٥ھەزار و ٦٧٠ دۆلار و ووڵاتی جۆرجیا یەک پڕۆژە بە سەرمایەی ٦٠٠ھەزار دۆلار، ووڵاتی تورکیا ١٧ پڕۆژە بە سەرمایەی ١ملیار و ٢٤٠ملیۆن و ٩١٦ھەزار و ٦٧٣دۆلار، ووڵاتی بەریتانیا یەک پڕۆژە بە سەرمایەی ١٢ملیۆن و ٥٠٠ھەزار دۆلار، ووڵاتی ئیمارات ٣ پڕۆژە بە سەرمایەی ٢ملیار و ٥٢٩ ملیۆن و ٦٥١ھەزار و ٧٢١دۆلار، ووڵاتی ئیران یەک پڕۆژە بە سەرمایەی ١٤ملیۆن و ٩٥٠ھەزار و ٨٠٢ دۆلار، ووڵاتی ئەمریکا ٤ پڕۆژە بە سەرمایەی ١١٥ملیۆن و ٨٢٢ھەزار و ٩٢٥دۆلار و ووڵاتی ئاڵمانیا ٢ پڕۆژە بە سەرمایەی ٢٤ملیۆن و ٣٥٥ھەزار و ٧١٢ دۆلار. 

سەربەست خدر ووتیشی: تەواوی ئەو پڕۆژە بیانییانەی مووڵەتیان پێدراوە و لە سێکتەری جیاجیا لە ھەرێمی کوردستان بە سەرمایەی ١٠ملیار و ٦٨ملیۆن و ٩٧٥ھەزار و٧٠٠ دۆلار ئەنجام دەدرێن چل و نۆ پڕۆژەن. دەشڵێت: پڕۆژە مۆڵەتپێدراوەکان لە بواری جێبەجێکردن دان و ھەر یەکێک بە ڕێژەیەک تەواوبووە، پڕۆژەی تێدایە ٩٨%ی تەواوبووە. 

بەڕێوبەری لێکۆڵینەوە و زانیاری لە دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان  ڕوونی کردەوە: جگە ٢٧ پڕۆژەی ھاوبەشی نێوان عێراق و وڵاتانیش هەن کە ئەمانەن: (ئیماراتی، پاکستانی، کوێتی، کەنەدی، سویدی، تورکی، بەریتانی، ئاڵمانی، ئوردنی، ئەمەریکی، لوبنانی و فەڕەنسی، ھۆڵەندی، ئیسپانی، مسڕی و کەنەدی، فەڕەنسی)، کۆی پڕۆژەکانیش بە سەرمایەی ١ملیار و ٢٩٨ملیۆن و ٩٥١ھەزار و  ٥٠٥ دۆلار ئەنجام دەدرێن. 


ئەم بابەتە 34 جار خوێندراوەتەوە