٢١ بەندکراوی کورد لە مانگی ڕابردوو لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە لە سێدارەدراون

پەیامی کورد   ...   ٢١ بەندکراوی کورد لە مانگی ڕابردوو لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە لە سێدارەدراون

لە مانگی فێبریەی ٢٠٢٥دا لانیکەم ٨٨ بەندکراو لەوانە ٢١ بەندکراوی کورد کە ٢٤ لەسەدی هەموو لەسێدارەدراوان لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی یەوە لە سێدارە دراون کە ئەم ئامارە بە بەراورد لەگەڵ ماوەی هاوشیوەی خۆی لە ساڵی ڕابردوودا، بەرزبوونەوەی ٧٨ لەسەدی نیشان دەدات.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ، لە مانگی ڕابردوودا لانیکەم سزای لەسێدارەدانی ٢١ بەندکراوی کورد، ١٤ بەندکراوی لوڕ، ٩ بەندکراوی تورک، ٧ بەندکراوی بەلووچ، ٥ بەندکراوی ئەفغانستانی، ٥ بەندکراوی گیلەک و مازەندەرانی، بەندکراوێکی تات و تورکمەن، ٢٢ بەندکراوی فارس و ٣ بەندکراو کە شوناسیان ناڕوونە جێبەجێ کراوە.
 

 


ئەم بابەتە 58 جار خوێندراوەتەوە