٤ تۆمەتباری بازرگانی کردن بە مرۆڤ و هۆکاری گیان لەدەستدانی زیاترلە (٦٤)هاووڵاتی کورد و بیانی دەست بەسەر کران
پەیامی کورد ... ٤ تۆمەتباری بازرگانی کردن بە مرۆڤ و هۆکاری گیان لەدەستدانی زیاترلە (٦٤)هاووڵاتی کورد و بیانی دەست بەسەر کران
پاش بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر ئەو تۆمەتبارانەی دەستیان هەبووە لەناردنی ئەو هاووڵاتییانەی هەرێم بەڕێگەی قاچاغ بۆ کەنارئاوەکانی ئیتاڵیا، کە بووە هۆی ژێر ئاوکەوتنی یەختەکەیان و گیان لەدەستدانی زیاترلە (٦٤)هاووڵاتی، بە فەرمانی بەڕێز دادوەری ئاسایش، توانرا لەرۆژی ٢٠٢٤/٦/٢٥ چوار تۆمەتباری گەورە قاچاغچی بازرگانیکردن بەمرۆڤەوە بەناوەکانی (ح،ح،ع )،(ب،س،م)،( م،ج،أ )،( د،ع،س )دەستگیربکەین.
دەزگای ئاسایشی هەرێم، دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان، هەوڵ و بەدواداچوونەکانمان بەردەوامە و لەئەنجامی لێکۆڵینەوەکان هەرکەسێکیتر ناوی بێت و بەشداربێت لەتاوانی بازرگانیکردن بەمرۆڤەوە لەناوخۆ یان لەدەرەوەی هەرێم، دەستگیردەکرێن و ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.
لەئێستادا تۆمەتباران بەیاسای ژمارە (٢٨)ی ساڵی ٢٠١٢ دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.
ئەم بابەتە 28292 جار خوێندراوەتەوە